به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە پەیامی سەرەخۆشییەکەی بۆ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پێی داگرت: شەھید «سەیید موحەممەد حیجازی» نمونەی بەرچاوی بڕودارێکی خەباتکاری بەرگریکاری ئیسلام و کۆماری ئیسلامی بوو، دیارە نەمانی ئاوا کەسایەتییەک دەبێتە ھۆی خەم و پەژارەیەکی زۆر، گەرچی دڵنیاشین کە لە داوێنی نەتەوەی موسڵمانی ئێران کەسایەتیگەلێکی ھەڵکەوتەی وەک ئەو کە بۆ بەرەڤانی لە ئیسلامی ڕەسەنی موحەممەدی«ص» بێنەمەیدانەوە، ھەمیسان لەدایک دەبن و پەروەردە دەکرێن.
حەکیم لە پەیامێکی تردا شەھید بوونی سەردار «حیجازی»ی لە سەردار «قائانی» فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سەرەخۆشیی کرد.
342/